شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر چی ده‌برێته به‌رده‌م دادگا؟
10:34 - 28/09/2025
زه‌مه‌ن - هه‌واڵ
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه
جارێکی دیکە شاسوار عەبدولواحید له‌سه‌ر سكاڵای پێنج رۆژنامه‌نوس ده‌برێته به‌رده‌م
دادگا و چوار كه‌سیش له‌و پێنج سكاڵاكارانه سكاڵاكانیان كشاندۆته‌وه.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە
ئێستادا شاسوار عەبدولواحید لە دادگای سلێمانییە و چاوەڕێی بینینی دادوەرە بۆئه‌وه‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبدرێت سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ری تۆماركراون.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی "زه‌مه‌ن" دادگایی‌کردنی شاسوار عه‌بدولواحید په‌یوه‌ستن
به چه‌ند سكاڵایه‌كه‌وه كه له‌لایه‌ن پێنج رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ره‌وه به‌تۆمه‌تی
ناوزڕاندن له ساڵی 2019 له‌سه‌ری تۆماركراون، به‌ڵام له‌و پێنج كه‌سه چواریان سكاڵاكانیان له ساڵی 2023وه
كشاندۆته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، میدیای نه‌وه‌ی نوێ ئاشكرایكرد سەرۆکی جوڵانەوەی
نەوەی نوێ لە کەیسێکی تردا لە دادگای سلێمانی دادگایی دەکرێت؛ بەبێ ئەوەی پاریزەرەکانی
ئاگاداربکرێنەوە، هەروەها هێزێکی زۆری ئەمنی دەوریان داوە.
رۆژی 11ی
(ئاب/8)ی ئه‌مساڵ، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددەی 431
لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کرا، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد ئەندامی پێشوی پەرلەمانی
کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن.
رۆژی 2ی (ئه‌یلول/9)ی
2025یش، دادوه‌ری دادگای سلێمانی، له سێیه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، به‌پشت به‌ستن
به‌به‌ڵگه و دۆكیۆمێنته‌كان بڕیاریدا به‌زیندانیكردنی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ.
رۆژی 21ی ئه‌م
مانگه‌ش، دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی
نه‌وه‌ی نوێی به پێنج مانگ زیندانیكردن پەسەندکرد و بڕیاریدا به‌به‌رده‌وامی جێبه‌جێكردنی
سزای زیندانیكردنه‌كه‌ی.