حەوت شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستدا
07:52 - 27/09/2025
زەمەن پرێس:
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) گیان لەدەستدانی حەوت شەرڤانی لە
ناوچە جیاوازەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند.
ناوەندی
ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، حەوت لە
شەڕڤانانیان شەهید بون، پێنجیان لەکاتی بەرەنگاربونەوەی هێرشێکی
"ترسنۆکانەی" شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی
دێرەزۆر شەهید بون، دوای ئەوەی بە "قارەمانێتی و دڵسۆزییەکی" تەواو
بەرگرییان کرد.
ئاماژەى بەوەشکردوە،یەکێک لە شەڕڤانانمان لەکاتی بەرەنگاربونەوەی هێرشەکانی چەکدارانی
حکومەتی دیمەشق لە ناوچەی دێر حافر شەهید بوو، لەکاتێکدا شەڕڤانێکی دیکە بەهۆی
نەخۆشییەکی کوشندەوە گیانی لەدەستدا.
هەسەدە دەشڵێت: گەرمترین سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری حەوت شەهیدەکە و
سەرجەم خانەوادەی شەهیدان و گەلەکەمان دەکەین. پەیمانیان پێدەدەین کە تۆڵەی هەمو
دڵۆپە خوێنێکی پاکی شەهیدەکانمان بکەینەوە.
هەروەها هەسەدە باسی لەوەشکردوە،بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی تاوانبارانی بکوژ و هەموو ئەوانەی لە
بەها و دابونەریتە مرۆییەکان دەرچون، دادگایی بکەین لەڕێگەی ڕاونانی پاشماوەکانیان
و لێدانی توند، تا لەناوبردنی کۆتاییان و ڕزگارکردنی ناوچەکە و جیهان لە خراپە و
تاوانەکانیان.