440 کوردستان

روداوێكی دڵتەزێن.. سێ كەس گیانیان لەدەستداو دوانیش بریندارن

11:12 - 27/09/2025

زەمەن - هەواڵ

لە نزیک سماقووڵی لە سنووری قەزای رانیەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستد.

وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین عەلی عەبدوڵڵا، ئاشكرایكرد كە رووداوەکە نزیک کاتژمێر 01:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ (نیوەشەو) لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویداوە".

وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین دەڵێت، لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا پێنج کەس هەبوون، سێیان گیانیان لەدەستداوە و دووەکەی دیکەش بریندارن.

هەر پێنج قوربانییەکە لە رەگەزی نێرن و نەتەوەی عەرەبن".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن