28 ئابوری

زێڕ بەرزترین ئاستی مێژووی تۆمارکرد

12:51 - 23/09/2025

زەمەن _ ئابووری

 

 نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و ٧٩٠ دۆلاری تێپەڕاند و نرخی مسقاڵی عەیار ٢١یش گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوو و بە ٧٦٠ هەزار دینار دەفرۆشرێت.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر ئاشکرایکرد، "مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٢ لە هەرێمی کوردستان بە ٧٩٦ هەزار دینار و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٦٠ هەزار دینار و مسقاڵی عەیار ١٨ بە ٦٥٢ هەزار دینار'' دەفرۆشرێت.

باسی لەوەشکرد، هۆکاری بەرزبوونەوەی مێژوویی زێڕ، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بازرگانان و وەبەرهێنەران چاوەڕێی کەمکردنەوەی زیاتری سوودی بانکی لە ئەمریکا دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن