53 کوردستان

لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

11:58 - 23/09/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ٩٥٪ی کارەکانی تەواو کراوە و هەفتەی داهاتوو بە سیستمی پەیڕۆڵ رەوانەی بەغداد دەکرێت و شاندێکی هەرێمیش بۆ وردبینیکردن لەسەر لیستەکە سەردانی بەغداد دەکات.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، زۆربەی یەکە ژمێریارییەکان کارەکانیان بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلول تەواو کردووە، تەنیا چەند یەکەیەکی ژمێریاری کەم ماوەتەوە کە لە دوو رۆژی داهاتوودا تەواو دەکرێت و پاشان، وردبینیی پێویست لەلایەن یەکەی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ئەنجام دەدرێت.

هاوکات، بەپێی زانیارییەکانی ''زەمەن'' بڕیارە شاندێکی دارایی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد بکات، ئامانجی ئەم سەردانە، وردبینیکردنە لەسەر لیستی مووچەی مانگی ئەیلول کە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا کارەکانی وردبینیی لیستەکە تەواو بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن