هەرێمی کوردستان دانی بە دەوڵەتى فەڵەستین دا نا
06:53 - 23/09/2025
زەمەن-هەواڵ
سەرۆکایەتی
هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەوان له هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى پشتگيريیان بۆ
مافى "چاره‌یخۆنووسين" بۆ گه‌لى فه‌ڵه‌ستين و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى
له‌چوارچێوه‌ى ڕه‌وايه‌تى و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا، دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
لە ڕاگه‌يه‌نراوێكدا
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاشکرایکرد "هه‌رێمى كوردستان به گرنگييه‌كى
زۆره‌وه له گفتوگۆكان له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان
و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌رباره‌ى فه‌ڵه‌ستين ده‌ڕوانێت. ئێمه له هه‌رێمى
كوردستان ته‌واوى پشتگيريمان بۆ مافى چاره‌یخۆنووسين بۆ گه‌لى فه‌ڵه‌ستين و دامه‌زراندنى
ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى ڕه‌وايه‌تى و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا، دووپات ده‌كه‌ينه‌وه".
سەرۆکایەتی
هەرێم دەشڵێت: ئێمه وه‌ك گه‌لێك كه زۆر قوربانیمان بۆ ئازادى و مافه ڕه‌واكانمان
داوه، به ڕێزه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لى فه‌ڵه‌ستين له‌پێناو
ئازادی‌دا ده‌ڕوانين و ساڵانێكى درێژه نوێنه‌رايه‌تيى فه‌ڵه‌ستينمان له هه‌رێمى
كوردستان هه‌يه".
سەرۆکایەتی
هەرێم جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى كوردستان دەکاتەوە كه شه‌ڕ و
كوشتار هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات.
لەراگەیەندراوەکەدا
ئەوەش خراوەتە روو، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان له ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاسووده‌ييدا
بژين، ده‌بێ شه‌ڕ و كرداره چه‌كدارييه‌كان بوه‌ستن، پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتى به‌رقه‌رار
بێت و به‌پێى به‌ها مرۆيييه‌كان و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان مافى ڕه‌واى گه‌لانى
ناوچه‌كه و ئاسايش و ژيانى شكۆمه‌ندانه و دادپه‌روه‌ر‌ى بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر
بكرێت و بسه‌لمێندرێت.