ئەمڕۆ گفتووگۆ لەبارەی چارەنووسی مووچەی هەرێم دەکرێت
12:16 - 23/09/2025
زەمەن _ هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی کۆببێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەم کۆبوونەوەیەدا پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلایی ببێتەوە.
گەلێک پرسی گرنگیی هەرێمی کوردستان و عێراق یەکلایی بکاتەوە، بەتایایبەت پرسی مووچەی ئەمساڵ و رێککەوتنە نوێیەکانی پەیوەست بە نەوت و داهات.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات، یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان کە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران، پرسی شەش مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە، دوای وەڵامەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت و واژۆکردنی رێککەوتنە سێقۆڵییەکە، هیوای گەورە لەسەر ئەم کۆبوونەوەیە هەڵچنراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.
هەروەها لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ راپۆرتی ئەنجوومەنی دەوڵەت سەبارەت بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات، کە ئەم راپۆرتە دوێنێ دووشەممە، ٢٢ی ئەیلول، بڵاوکرایەوە و رەوانەی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.
ئەوەشزانراوە، ڕاپۆرتەکە لە ٢١ لاپەڕە پێکهاتووە و تێیدا بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەسەر داهاتی باج، رسووماتی فیدراڵی، داهاتی دەروازە سنوورییەکان، پترۆدۆلار، و باجی گومرگی بەپێی یاسای بودجە و کارگێڕی دارایی خراوەتەڕوو.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، ئەگەری هەیە ئەنجوومەنی وەزیران رێککەوتنە سێقۆڵییەکەی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، کۆمپانیای ئەپیکور و وەزارەتی نەوتی عێراق تاوتوێ بکات.