كۆبونەوەی لووتکەیەکی نوێ لە سلێمانی بەرێوەدەچێت
02:33 - 22/09/2025
زەمەن _ سلێمانی
لە شاری سلێمانی لووتکەیەکی نوێ بە ناوی "تریدێکس" بەڕێوەدەچێت و ئامانجی لێی ئاشناکردنی بازرگانان و سەرمایەدارانە بە پێشکەوتنە ئەلیکترۆنییەکان لە بواری بازرگانیدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لووتکەی "تریدێکس"دا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە لووتکەکەدا روونکردنەوە بە بازرگانان و هاوردەکاران دەدرێت، بۆ ئەوەی زانیاریی ورد وەربگرن لەبارەی بازرگانیی ئەلیکترۆنی و پێشکەوتنەکانی لە جیهاندا."
وتیشی: "ئامانج لە ئەنجامدانی لووتکەی 'تریدێکس' ئەوەیە کە بازرگانانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی یاسایی و دروست، کارەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن." ئەمەش وەک هەوڵێک دێت بۆ نوێکردنەوەی شێوازەکانی بازرگانی و گونجاندنیان لەگەڵ پێشکەوتنە جیهانییەکان.