142 عیراق

٤٨ کاتژمێری تر بڕیارە گرنگەکە دەدرێت

09:17 - 20/09/2025

زەمەن پرێس:
بەرێوەبەری كۆمپانیای نەوتی باكور:پێشبینی دەكەین لە ٤٨ كاتژمێری داهاتوودا هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە، حكومەتی عێراق لەبارەی داواكاریی كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان نەرمی نواندووە 
عامر خەلیل، بەرێوەبەری كۆمپانیای نەوتی باكور دەڵێت:پێشبینی دەكەین لەماوەی ٤٨ كاتژمێری داهاتوودا هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێی توركیاوە دەستپێبكاتەوە.
عامر خەلیل بە كەناڵی "رووداو"ی راگەیاندووە: حكومەتی عێراق لەبارەی داواكاریی كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان نەرمی نواندووەو، لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیەكان بەرێژەی زیاتر لە ٩٥% لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت رێككەوتون.
ئاماژەى بەوەشکردوە، كۆمپانیاكانی نەوت داوای گەرەنتی ماف و شایستەكانیان كردووە، حكومەتی عێراقیش رەزامەندی دەربڕیوە ئەو گەرەنییەیان بداتێ‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن