شاندێکی هەرێم لەسەر مووچە و داهات دەچێتەوە بەغدا
09:14 - 03/09/2025
زەمەن پرێس
بەگوێرەی زانیارییەکان بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسی مووچەی مانگی
حەوت و مانگەکانی تر، ئەمشەو شاندێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا و بڕیارە سبەینێ،
سەرباری ئەوەی پشووە، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراقی کۆببنەوە.
شاندی هەرێم پێکهاتووە لە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان
بە وەکالەت، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم،
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
لەو کۆبوونەوانەدا بڕیارە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی
هەرێم بخرێنەبەرباس و یەکلایی بکرێنەوە.