ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سێ مەرج بۆ ناردنی مووچە دیاریدەكات
09:30 - 19/08/2025
زەمەن پرێس:
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە پشتبەستن بە پێشنیازەکانی لیژنەی وەزاری کە بەپێی
ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت پێکهێنراوە، ئەنجومەن وەزیران لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا
رەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی بڕیارنامەی ژمارە (550)ی ساڵی 2025 دەربڕیوە بۆ
دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران، دوای
رەچاوکردنی ئەمانەی خوارەوە:
یەکەم: ئەو لیژنانەی
کە لە بڕگەی (سێیەم و چوارەم)ی بڕیارنامەی پێشوودا دیاری کراون، کارەکانیان تەواو
بکەن، بە مەرجێک هەر لیژنەیەک لە ماوەی یەک هەفتە لە دوای ئەم بڕیارنامەیە
راپۆرتێکی واژۆکراو پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی بکات.
دووەم: ئەو تیمەی لە
بڕگەی دووەمدا پێکهێنراوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا کارەکانی تەواو بکات بۆ
حیسابکردنی پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم بەپێی یاسا،
هەروەها حکومەتی هەرێم لەبری ئەو بڕە پارەیەی کە لە بڕگەی دوو/1ی بڕیارنامەکەدا
ئاماژەی پێکراوە، بیدات، بەمەرجێک میکانیزمی حیسابکردنەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی
فیدراڵی و دەستەی وردبینی باڵای فیدراڵی پەسەندکرابێت.
سێیەم: حکومەتی هەرێم
ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن پابەند بکات بە رادەستکردنی
نەوتی بەرهەم هێنراو، بەپێی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و بڕیارنامەی
(550)ی ئەنجومەنی وەزیرانی ساڵی 2025.