392 عیراق

عێراق و بەریتانیا لەسەر دیپۆرتکردنەوەى پەنابەران ڕێککەوتن

07:45 - 20/08/2025

زەمەن پرێس
حكومەتی بەریتانیا رێككەوتنێكی نوێی لەگەڵ عێراق كردووە بۆ دیپۆرتكردنەوەی كۆچبەرانی نایاسایی، لەچوارچێوەی هەنگاوی گەورەتردا بۆ سنورداركردنی كۆچ.
ئاژانسی (پا میدیا)ی بەریتانیا ئاشکرای کرد، ئەو رێككەوتنەی كە (دان جارڤیس) وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لەگەڵ لایەنی عێراقی كردویەتی، بناغەی پرۆسەیەكی فەرمی دادەمەزرێنێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو عێراقیینەی كە گەیشتونەتە بەریتانیاو مافی مانەوەیان نییە لەو وڵاتە.
ئەمە دوای رێككەوتنێكی ملیۆنێك و 77 هەزار دۆلار، كە ساڵی رابردوو لەگەڵ بەغداد ئیمزا كرا بۆ روبەڕووبوونەوەی تۆڕەكانی قاچاخچێتی و تاوانی رێكخراو.
هەر لەم ساڵدا، كیر ستامەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاو محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر ئەوە رێككەوتوون هاوكارییان لەبواری كۆچدا بەهێز بكەن.
ئەم رێككەوتنە لەكاتی سەردانی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەریتانیا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە ئیمزاكراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن