کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستی پێ‌کرد
04:21 - 18/08/2025
زەمەن _ عێراقی
بەغداد تودەی رایگەیاند: یه‌كه‌م كاروانى سه‌ربازى عێراق له عه‌ین ئه‌سه‌د رۆیشتووه و وته‌بێژى سه‌ربازى محه‌مه‌د شیاع سوودانیش ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر سوودانى نه‌بووایه بابه‌تى كشانه‌وه رووى نه‌ده‌دا".
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ی ئابی ٢٠٢٥، ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاشكراى كردووه، یه‌كه‌م كاروانى سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌دى جێهێشتووه و به‌ره‌و سووریا رۆیشتووه. ئه‌م ماڵپه‌ڕه باس له‌وه ده‌كات كاروانه‌كه جووڵه‌یه‌كى ئاسایى نه‌بووه، به‌ڵكو یه‌كه‌مجاره له بنكه‌كه كاروانى وه‌ها گه‌وره ده‌ربچێت و دواتریش فڕۆكه له ئاسمانه‌وه چاودێرى كاروانه‌كه‌ى كردووه.
هاوکات، سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى عێراق ئاماژەی بەوەدا، "كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق یه‌كێكه له ده‌سكه‌وته‌كانى حكوومه‌ت و ئاماژه‌یه بۆ تواناى عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر".
دەشڵێت: "ئه‌م بابه‌ته رووى نه‌ده‌دا، ئه‌گه‌ر كۆششى سیاسى و پێداگریى سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بووایه كه ئه‌و دۆسیه‌ى داخست و وه‌ك چۆن دۆسیه‌ى یۆنامى داخست".
ئەمە لە کاتێکدایە، كشانه‌وه‌ى هێزەکانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بابه‌تێكه له ساڵی ٢٠٠٩وه له ماوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌رۆكایه‌تى باراك ئۆباما له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بڕیارى له‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام دواتر له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، جارێكى تر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕانه‌وه عێراق.