بەغداد بۆ ناردنی مووچە سێ مەرجی هەیە
12:22 - 20/08/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
رۆژنامەی سەباحی چاپی ئەمڕۆی بەغدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە سێ مەرج
موچە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.
ئەمڕۆ لیژنەی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی
عێراق کۆدەبنەوە بەمەبەستی تاووتوێکردنی ناردنی مووچەی مانگی شەشی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بریاردرا بە کاراکردنەوەی
بڕیاری ژمارە 550ـی 2025 کە تایبەتە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی
کوردستان بە سێ مەرج کە دەبێت هەرێمی کوردستان جێبەجێیان بکات.
یەکەم: رادەستکردنی داهاتە نا نەوتییەکان.
دووەم.
تەواوکردنی کاری لیژنەکان.
سێیەم : ئەوەیە دەبێت هەرێمی کوردستان کۆمپانیاکانی دەرهینانی نەوت پابەند
بکات بە رادەستکردنی نەوتەکەیان بە حکومەتی بەغدا.
بە پێی بڵاوکراوەکەی رۆژنامەکە بەغدا داوای کردووە، ئەو لیژنانەی کە لە بڕگەی
(سێیەم و چوارەم)ی بڕیارنامەی پێشوودا دیاری کراون، کارەکانیان تەواو بکەن، بە مەرجێک
هەر لیژنەیەک لە ماوەی یەک هەفتە لە دوای ئەم بڕیارنامەیە راپۆرتێکی واژۆکراو پێشکەشی
ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی بکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێکی دیکە لە مەرجەکان ئەوەیە، ئەو تیمەی لە بڕگەی
دووەمدا پێکهێنراوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا کارەکانی تەواو بکات بۆ حیسابکردنی پشکی
گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم بەپێی یاسا، هەروەها حکومەتی هەرێم
لەبری ئەو بڕە پارەیەی کە لە بڕگەی دوو/1ی بڕیارنامەکەدا ئاماژەی پێکراوە، بیدات،
بەمەرجێک میکانیزمی حیسابکردنەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی و دەستەی وردبینی
باڵای فیدراڵی پەسەندکرابێت.
هاوکات، مەرجی سێیەمی حکومەتی فیدراڵ بریتییە لەوەی، حکومەتی هەرێم و ئەو کۆمپانیا
نەوتیانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن پابەند بکات بە رادەستکردنی نەوتی بەرهەم هێنراو،
بەپێی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و بڕیارنامەی (550)ی ئەنجومەنی وەزیرانی
ساڵی 2025