بافڵ تاڵه‌بانی: پێویستە عێراق و هەرێم پابەندی ڕێککەوتن بن
09:02 - 18/08/2025
زەمەن پرێس:
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یەکێتی ڕایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانیان له‌و
چوارچێوه‌یه‌دایه حكومه‌تێك پێكبهێنن كه یه‌كێتی تێیدا هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه
بێت، جەختیشی کردەوە، پێویستە عێراق و هەرێم پابەندی ڕێککەوتن بن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان بافڵ تاڵه‌بانی له ده‌باشان
پێشوازی له عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا له عێراق كرد.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگیی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له
چوارچێوه‌ی پابه‌ندبون به ئامانجه باڵاكان، ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه
گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد و
بافڵ تاڵەبانی جه‌ختی له پێویستیی پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا
كرده‌وه.
هەروەها پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌به‌ر
باس و بافڵ تاڵه‌بانی وتی: هه‌وڵه‌كانمان له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه حكومه‌تێك
پێكبهێنین، كه خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكات و یەنەکە تێیدا هاوبه‌شێكی
ڕاسته‌قینه بێت.