32 کوردستان

شێروان شێروانی بە چوار ساڵ و پێنج مانگی دیکە سزا درا

12:34 - 19/08/2025

زەمەن _ هەولێر

 

 دادگای  کەسنەزان لە هەولێر،  شێروان شێروانی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان، بە چوار ساڵ و پێنج مانگی دیکە سزا درا.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ی ئابی ٢٠٢٥، محەممەد عەبدوڵڵا، یەکێک لە پارێزەرەکانی شێروان شێروانی ڕایگەیاند: "دانیشتنی دادگای بنەسڵاوە لە کەسنەزان لەسەر سێیەم دۆسیە دژی شێروان بەڕێوەچوو، لەسەر سکاڵای کەسێک بە ناوی رائید دڵدار لەژێر مادەی ٢٢٩ لە یاسای سزادان. پێشوەختە دۆسێکەیان یەکلاکردبووەوە، چونکە لە ئێمەیان شاردبوویەوە".

وتیشی: "بەبێ بەڵگەی یەکلاکەرەوە دادگا سزایەکی بۆ ماوەی چوار ساڵ و پێنج مانگ بڕیوە، بەڵام دۆسیەکە یاسایی نییە و لە دەرەوەی دادگا دەستوەردانی لێکراوە".

هەروەها، برایەکی شێروان شێروانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی:  "شێروان هیچ گوناهێکی نییە، ئەوە شەرمێکی گەورەیە حیزب و رێکخراوەکان بێدەنگ بن".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن