50 کوردستان

ڕەوتی هەڵوێست بۆ خۆپیشاندان ئامادەیی خۆی دەربڕی

08:53 - 18/08/2025

زەمەن پرێس:
ڕەوتی هەڵوێست پشتیوان و بەشداری خۆپیشاندانی ڕۆژی چوارشەمە دەربڕی و دەڵێت: دەبێت بۆ موچەو و داوای بەشداری هەموان دەکەین.
لە راگەیەندراوێکدا ڕەوتەکە دەڵێت: مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕۆژی چوارشەممەیان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دیاری کردووە، پشتیوان و بەشداردەبین لەگەڵیان؛ بەهەموو توانایەکمان بەرگری لە داواکاریەکانیان دەکەین.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەم خۆپیشاندانە، لە پێناو موچەی موچەخۆرانی کوردستانە..
لە راگەیەندراوەکەدا ڕەوتەکە ئاماژەى بەوە کردوە، دەبێت ئەو ڕێککەوتنەی کراوە بۆ دۆسیەی نەوت و گەڕاندنەوەی داهات دابینکردنی موچە جێبەجێبکرێت.
هەروەها ئەوەش هاتووە: خەڵکی کوردستان لە دۆخێکی خراپی ژیانکردندایەو نابێت بکرێتە قوربانی بەرژەوەندی چەند دەسەڵاتدارو کۆمپانیایەک.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن