ئەمشەو وەفدێکی هەرێم سەردانى بەغدا دەکات
07:54 - 18/08/2025
زەمەن پرێس:
ئەمشەو وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات
و پرسی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم تاوتوێ دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانى زەمەن کە لەسەرچاوەیەکی حکومەتى هەرێمەوە
دەستیکەوتووە، بڕیارە ئەمشەو وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانى بەغدا بکەن.
وەفدەکە پێکدێن لە د.ئامانج رەحیم سکرتێری
ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی
ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک ڕاوێژکارو بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی دارایی هەرێم.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیکردەوە، سبەینێ کۆبونەوەکانی وەفدی باڵای هەرێم
لەگەڵ حکومەتی عیراق دەستپێدەکات، بە ئومێدی ئەوەی بەر لە بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ موچەخۆرانی هەرێم بەدەست بهێنن.