پلەکانی گەرما دادەبەزن
02:38 - 18/08/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی ڕایگەیاند: پلەکانی گەرما دادەبەزن و خۆڵبارین بەردەوامی دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەی گەرمی بە( 1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، نزمدەبێتەوە.
لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەوە، کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی