سندوقی خانەنشینی گۆڕانکاری تێدادەکرێت
04:03 - 12/08/2025
زەمەن _ عێراقی
عێراق بە فەرمی بڕیاریدا پەیڕەوی سندوقی خانەنشینیی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٠٨ هەڵبوەشێندرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ٨ی ٢٠٢٥، بەپێی بڕیاری ژمارە ٥٥١ی ساڵی ٢٠٢٥ ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە لەسەر دەرکردنی پەیڕەوی ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠٢٥ کە تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی پەیڕەوە کۆنەکەی ساڵی ٢٠٠٨.
هەروەها ئەم بڕیارە، کە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقیدا بڵاوکراوەتەوە، بە واتای نەمانی سندوقەکە نایەت، بەڵکو رێکخستنەوەیەکی کارگێڕییە بۆ یەکخستنی ئەرکەکانی.
ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارە، وەک لە ماددەی دووەمی پەیڕەوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، رێ خۆشکەرە بۆ جێبەجێکردنی پەیڕەوی ناوخۆیی دابەشکاریی و پێکهاتەکانی دەستەی گشتیی خانەنشینی و ئەرکەکانی، کە پەیڕەوێکی نوێیە و کاری پێدەکرێت.