38 کوردستان

وەزارەتی پەروەردە: ٢٠ی ٨ دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی منداڵەکەت لە باخچە و قوتابخانە

12:53 - 10/08/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە دوا وادەی تۆمارکردنی منداڵان، لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە حکومییەکان بلاوکردەوە.

ئاگادارییەکی گرنگ لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ بەخێوکارانی قوتابیان:

 ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ ی ٨ ی ٢٠٢٥ دوا وادەیە بۆ تۆماری منداڵەکەت لە باخچە و قوتابخانە ( حکومییەکان) . تۆمارکردنیش لە دوای ئەو وادەیە درێژ ناکرێتەوە، چونکە ناوەندەکانی خوێندن کار لە سەر رێکخستنەوەی میلاکی مامۆستایان و تۆمارکردنی قوتابیان لە سیستمی ئی - پەروەردە دەکەن و هۆبەکانی خوێندن جیا دەکەنەوە. لەو ڕوانگەیەوە داواکارین هاوکاربن تا ڕێککەوتی ٢٠ ی ٨ پێویستە منداڵەکانتان لە باخچە و قوتابخانە حکومییەکان تۆمار بکەن.
تێبینی : ئەو قوتابیانەی ناویان تۆمارکردوە لەو ناوەندانەی خوێندن کە بەشێوازی تیروپشک کاردەکەن لە وەرگرتنی قوتابیان ، پاش ئەنجامدانی تیروپشک ئەگەر وەرنەگیران مافیان هەیە لە قوتابخانەی سنووری جوگرافی خۆیان تۆماربکەن پاش
٢٠ ی ٨ ی ٢٠٢٥.

وەزارەتی پەروەردە
١٠ ی ٨ ی ٢٠٢٥

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن