ئێران: كێشەی ئاو لەگەڵ عێراق چارەسەر دەكەین
09:34 - 05/08/2025
زەمەن
پرێس:
سەرۆكی
ڕێكخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران ڕایگەیاند، تاران بە جدی بەدواداچوون بۆ پرسی
دابەشكردنی ئاو لەگەڵ عێراق دەكات، دەسەڵاتدارانی ئێران بە پشتبەستن بە
پابەندبوونە ژینگەییەكان و مافە نێودەوڵەتییەكان مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە دەكەن، لە
چوارچێوەی ڕێزگرتن لە مافەكانی دراوسێتی هەوڵدەدەن كێشەی ئاو لەگەڵ عێراق چارەسەر
بكەن.
شینا
ئەنساری، سەرۆكی ڕێكخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران ڕایگەیاند، پرسی دابەشكردنی ئاو
لەگەڵ عێراق تەنیا پرسێكی سیاسی یان ئابووری نییە، بەڵكو لە ناوەڕۆكیدا پرسێكی
ژینگەیی و مرۆییە، حكومەتی ئێران هەوڵ دەدات لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە مافەكانی
دراوسێ و هاوكاریی یەكتردا چارەسەری ئەم پرسە بكات.
وتیشی،
وڵاتەكەی پێشنیاری كردەیی بۆ بەرزكردنەوەی هەماهەنگی لەگەڵ عێراق سەبارەت بە
ڕووبارە سنوورییەكان خستووەتەڕوو، كە لە پێشەنگییان ڕووباری هیرمەندە، هەروەها
لیژنە هاوبەشەكان كاردەكەن بۆ چاودێریكردنی پێشهاتەكان و چارەسەركردنی ئەم پرسە
گرنگە.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، ڕێكخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران گرنگییەكی تایبەت بە كاردانەوەكانی
گۆڕانی كەشوهەوا و كەمی ئاو لە ناوچەكە دەدات، هەروەها هاوكاری ناوچەیی تاكە
ڕێگایە بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی ئاو و گەشەسەندنی بەردەوام.