لە هه‌ڵه‌بجه دوو گه‌نج له كاتى مه‌له‌كردندا خنكان
10:30 - 04/08/2025
زەمەن
پرێس:
ئێواره‌ى
ئه‌مڕۆ له پۆندى پریس له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، له كاتى مه‌له‌كردندا،
دوو گه‌نج خنكان و تا ئێستا ته‌رمى یه‌كێكیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی
بەرگری شارستانییەوە، گەڕان به‌شوێن ته‌رمه‌كه‌یدا به‌رده‌وامى هه‌یه.
ئاكام
قودبه‌دین وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له
پۆندى پریس، كه تایبه‌ته به گلدانه‌وه‌ى ئاو بۆ كشتوكاڵكردن، دوو گه‌نج له كاتى
مه‌له‌كردندا خنكان.
سەبارەت
بە ناوه‌كانى گەنجەکان ڕایگەیاند، یەکێکیان ناوی محه‌مه‌د عومه‌رە و ئەویتر ناوی
ڕابه‌ر ڕه‌شیدە، تا ئێستاش ته‌رمى یه‌كێكیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه گه‌ڕان به‌دوایدا
به‌رده‌وامى هه‌یه.
شایانى
باسه، تەنها ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستان شەش كه‌س له‌كاتى مه‌له‌كردن خنكاون.