ڕێژەی سەوزایی لە سەنتەری شاری هەولێر سەدا 20 بەرزبووەتەوە
03:39 - 31/07/2025
زەمەن _ هەولێر
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر سەدا ٢٠ زیادی کردووە.
ئەمڕۆپێنجشەممە ٣١ـی تەممووزی ٢٠٢٥، وەزارەتی شارەوانی و ئاشکرایکرد، ڕێژەی سەوزایی لەنێو سەنتەری شاری هەولێر بۆ نزیكەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە، دەشڵێت: لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا زیاتر لە ٥٢٢ هەزار نەمام و ٣٧٠ هەزار گوڵ لە هەولێردا چێندراون.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێری سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر بۆ نزیكەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە، لە ماوەی ساڵانی (٢٠١٩ تاکوو ٢٠٢٥)، تەنیا لە ناوەندی پارێزگەی هەولێر ٥٢٢ هەزار و ٦٧٠ نەمام و ٣٧٠ هەزار و ٨٦٢ گوڵ چێندراون.