سێ تیکتۆکچی دەستگیرکران
02:45 - 31/07/2025
زەمەن _ هەولێر
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، هەرسێ تیکتۆکچی، حەمە جەرگە، رێباز ماڵکاول و کەیفی زراری دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٥، ئەردەوان فاتیح، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی هەولێر ئاشکرایکرد، هەر یەک لە رێباز ماڵکاول و کەیفی زراری لە ماوەی رابردوودا دەستگیرکراون، بەڵام حەمە جەرگە شەوی رابردوو دەستگیرکراوە.
وتیشی، ئەو سێ تیکتۆکچییە لەسەر داوای داواکاری گشتی دەستگیرکراون، بەڵام هەر هاووڵاتییەک سکاڵای لەسەریان هەبێت دەتوانێت لە ئاسایشی هەولێر سکاڵایان لەسەر تۆماربکات.
آ