سەربازێکی ئەمریکی: منداڵێک بەبەرچاومەوە لە برسا مرد
01:48 - 30/07/2025
زەمەن:-
سەربازێکی ئەمریکی بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز وتی: مناڵێکم بینی، بەبەرچاومەوە مرد، تەنانەت نەگریا کە مرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، لە زاری ئەفسەرێکی ئەمریکی لە غەززە بڵاویکردەوە، «مناڵێکم بینی، بەبەرچاومەوە مرد، تەنانەت نەگریا کە مرد، چونکە هێندە برسیبوو، هێزی تیادا نەمابوو بگری»