کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە چەند زێڕەنگەرێک دەستگیرکرد
09:54 - 23/07/2025
زەمەن پرێس:
پۆلیسی سۆران دەڵێت، ژنێك به‌تۆمه‌تی
دزینی چه‌ندین پارچه زێڕ له ژماره‌یه‌ك دوكانی زێڕه‌نگه‌ری ده‌ستگیركرا و دوای
لێكۆڵینه‌وه‌ش دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی سۆران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌خاوه‌ن زێڕنگره‌كانی سۆران له نوسینگه‌ی
نه‌هێشتنی تاوانی سۆران سكاڵای تۆماركرد كه‌وا چه‌ند پارچه زێرێكی لێ دزراوه،
بۆیه دوای ئه‌وه‌ی به بڕیاری دادوه‌ر په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رێكخرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، مه‌فره‌زه‌كانی
نه‌هێشتنی تاوانی سۆران دوای گه‌ڕان و به‌دواچوونی ورد توانیان ژنێك ده‌ستنیشان
بكه‌ن كه دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانه.
پۆ لیس سۆران ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،
دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه توانرا، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی به‌هه‌ماهه‌نگی
و هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ ده‌ستگیر بكرێت، دوای لێكۆڵینه‌وه
دانی به‌وه‌دانا كه‌وا له سێ دوكانی زێڕه‌نگه‌ری دیكه، چه‌ندین پارچه زێری
دزیوه و به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیرا به‌پێی مادده‌ی ( ٤٤٤) له‌یاسای سزادانی عێراقی.