دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکاری ڕادەگەیەنێت
09:07 - 24/07/2025
زەمەن
پرێس:
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی،
باندێکی ( ١١ )کەسی دەستگیرکرد، کەساختەکاری بەڵگەنامەیان ئەنجامداوە.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
رایگەیاند،دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد، بەفەرمانی دادوەری
لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەسلێمانی ( ١١ )تۆمەتبار دەستگیربکەن.
ئاماژەی
بەوە کردوە، ئەو تۆمەتبارانە لەماوەی ڕابردوودا ساختەکارییان لەدروستکردنی
بەڵگەنامە و پشتگیری فەرمانگەی حکومی (کفالە)کردووە.
ئاسایش هەرێم رونیکردەوە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران
بە ماددەکانی (٢٨٩-٢٩٧)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە
دۆسیەکانیان بەردەوامە.