تەندروستی هەولێر: نەخۆشخانەی رزگاری نەدراوەتە كۆمپانیا و نۆژەن دەکرێتەوە
09:29 - 24/07/2025
زەمەن پرێس:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە
نەخۆشخانەى ڕزگاری بڵاوکردەوە و دەڵێت: نەخۆشخانەی رزگاری نەدراوەتە كۆمپانیا،
بەڵكو لە نۆژەنكردنەوەدایە.
لە ڕوونکردنەوەکەی تەندروستی هەولێردا هاتووە: ەهەرچەندە نەخۆشخانەی
ڕزگاری ڕوونکردنەوەی داوە بەڵام بەداخەوە کەناڵێک و پەرلەمانتارێک هەواڵێکی
چەواشەکارانەیان بەبێ بەڵگە و بەبێ هیچ سەرچاوەیەک بڵاوکردەوە کە گوایە نەخۆشخانەی
ڕرزگاری دراوەتە کۆمپانیا.
دەشڵێت:
سەر لە بەری ئەم هەواڵە بە درۆ دەخەینەوە و ڕەتیدەکەینەوە و دوورە لە ڕاستی،
بەڵکوو بە پێچەوانەوە، زیاتر لە هەشت مانگە نەخۆشخانەی رزگاری لە نۆژەنکردنەوەدایە
و کارکردنیش تێیدا بەردەوامە.
تەندروستى هەولێر هاووڵاتییان و ڕای گشتی دڵنیا دەکاتەوە کە ئەو
بابەتە دروستکراوە و ڕاست نییە.