بافڵ تاڵه‌بانی: داوا لە عێراق و هەرێم دەکەم پابەندی ڕێککەوتنەکە بن
08:46 - 23/07/2025
زەمەن پرێس:
بافڵ
جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یەکێتی لەگەڵ سەرکۆنسوڵانی ئێران لە هەولێر و سلێمانی
کۆبووە و تێیدا داوای له هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد كرد پابه‌ندی ڕێكکه‌وتنی
مووچە بن.
به‌گوێره‌ی
ڕاگه‌یا‌ندراوێكی نووسینگه‌کەی بافڵ تاڵه‌بانی له ده‌باشان پێشوازی له فه‌رامه‌رز
ئه‌سه‌دی كۆنسوڵی ئێران له هه‌ولێر و محه‌مه‌د مه‌حموودیان، سه‌ركۆنسوڵی ئێران له
سلێمانی كرد.
له
دیدارێكدا كه عیماد ئه‌حمه‌د و د. خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی
سیاسیی یەکێتی ئاماده بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچه‌كه كرا.
له
كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و
هاریكاریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران به تایبه‌ت ڕه‌خساندنی
زه‌مینه‌ی له‌بارتر بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و كاری هاوبه‌ش.
ڕێككه‌وتنی
نوێ له‌باره‌ی مووچە‌وه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، سه‌رۆكی یەکێتی
داوای له حکومەتی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد كرد پابه‌ندبن بە ڕێککەوتنی مووچە و
وتی “هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن و پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژیانێكی شایسته
بۆ خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان دابین بكرێت”.