شاسوار عەبدولواحید: سودانی وتی ئێمە موچەی موچەخۆران نابڕین
08:39 - 23/07/2025
زەمەنپرێس:
شاسوار
عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراقمان كرد بۆ تێگەیشتن
لە كێشەی موچە، سەرۆك وەزیران رونیكردەوە كە موچەی مانگی پێنج هیچ كێشەیەكی تێدا
نییەو وتی ئەمشەو تا بەیانی حەل دەبێت.
ئاماژە
بەوەشکردوە، سەرۆك وەزیران وتی لەسەر موچەی مانگی شەش و حەوت لەگەڵ هەرێم
رێككەوتووین ئەگەر هەرێم پابەند بێت بەو رێككەوتنەی كردومانە، موچەی مانگەكانی
تریش دەنێرین.
سەرۆکی
نەوەی نوێ وتی ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوت و داهاتی ناوخۆ تەسلیمی بەغداد نەكات
شتەكان تێكدەچنەوە، سەرۆك وەزیران وتی لە بابەتی تەوتینی موچەدا تۆزێك نەرمیمان
نواندووە.
شاسوار
عەبدولواحید باسی لەوە کرد، سەرۆك وەزیران وتی بە حكومەتی هەرێممان وتووە ئێوە 42
هەزار بەرمیل نەوتتان پێویستە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی؛ بۆ بەنزین و نەوت و
سوتەمەنییەكان، ئێوە ئەو 42 هەزار بەرمیلەمان پێ بدەن ئێمە بە نرخی بەغداد بەنزین
و نەوتتان پێدەدەین، واتا لە هەرێمیش لیترێك بەنزین دەبێت لە 450 دینار، بەڵام وتی
هەرێم رازی نەبووە.
ناوبراو
روونیکردەوە، سەرۆك وەزیران وتی ئەگەر نەوت نەڕوات و قەزاو قەدەر هات، ئێمە موچەی
موچەخۆران نابڕین، بەڵام ئەگەر نەوت بڕوات لیژنە ئەنێرین، هەموو دوو هەفتە جارێك
لیژنە دەنێرین بۆ حدود بۆ پاڵاوگەكان بۆ كێڵگە نەوتییەكان.