نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: دۆخی مرۆیی غەزە گه‌یشتووه‌ته خراپترین ئاست
09:51 - 23/07/2025
زەمەن
پرێس:
وته‌بێژی
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی له غەزە،
هۆشداریی له دۆخی مرۆیی كه‌رتی غەزە‌دا و ڕایگه‌یاند، دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته
خراپترین ئاست.
ئۆلگا
چێرێڤكۆ وته‌بێژی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری
مرۆیی له غەزە ڕاگه‌یاند، نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی غەزە ڕاپۆرتی زیادبوونی
ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان ده‌ده‌ن به‌هۆی ئەو دۆخە سەختەی كه به‌هۆی كه‌می خۆراكه‌وه
درووست بووە، بە جۆرێکە خەڵک له شه‌قامه‌كاندا ده‌بورێنه‌وه و له‌هۆش خۆیان ده‌چن،
دۆخی مرۆیی غەزە گه‌یشتووه‌ته خراپترین ئاست.
وتیشی:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ناوخۆیی دوێنێ ڕایانگه‌یاندووه، زیاتر له ١٢ منداڵ و
گه‌وره‌ساڵ له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا به‌هۆی برسێتییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه”،
جه‌ختیشی كرده‌وه كه “ڕێژه‌ی به‌دخۆراكی زۆر به‌رزه.
ناوبراو
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ” ئه‌مڕۆ زیاتر له ٨٧٪ـی كه‌رتی غەزە یان له‌ژێر فه‌رمانی
چۆڵكردندایه، یان له ناوچه سه‌ربازییه‌كاندایه و پێداویستییه‌كانی چونه ژوره‌وه
له ڕاده‌به‌ده‌ر كه‌من، ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكێكی زۆر له
كاتی هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌كان ڕۆژانه ده‌كوژرێن”.
به‌رپرسه‌کەی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان جەختیکردوەتەوە، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی
به‌رده‌وامن له داوای زیادكردنی ده‌ستڕاگه‌یشتن به دانیشتوانی كه‌رتی غەزە،
ڕێگه‌دان به تێپەڕینی بێ سنوری یارمه‌تییه مرۆیی و فریاگوزارییه‌كان بۆ ناو غەزە.