کوێستان محەمەد: تائێستا 765 سزادراو لە مادەی هۆشبەر رزگاریان بووە
02:29 - 22/07/2025
زەمەن – هەرێمی كوردستان
کوێستان محەمەد،
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی رایگەیاند، "بەپێی یاسای پەسەندکراوی پەرلەمانی
کوردستان، نابێت هیچ کەمئەندامێک مووچەی لە 250 هەزار دینار کەمتر بێت، کە لە ئێستادا
150 هەزار دینارە".
ئەمڕۆ سێشەممە
22ی تەموزی 2025، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، "تێچووی بەرزکردنەوەی مووچەی
کەمئەندامانمان داوەتە حکومەت، هیوادارین کەمئەندامانی ئێمەش لە بودجەی گشتی عێراق
سوودمەندبن".
کوێستان محەمەد
باسی لەوەشکرد، "ناوی 13 هەزار کەمئەندامی نوێمان تۆمارکردووە و ناوەکان
دراونەتە وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم".
لەبارەی چارەسەرکردنی
ئالودەبووانی مادەی هۆشبەر وەزارەتی کاری هەرێم وتی، "شەش سەنتەری چارەسەر و
شیاندنەوەمان هەیە بۆ ئەوکەسانەی کە ئالودەی مادەی هۆشبەرن، تائێستاش 765 سزادراو
لە مادەی هۆشبەر رزگاریان بووە".
سەبارەت بە نەخۆشانی
ئۆتیزم وتیشی، "داوامان کردووە سەنتەری ئەهلی ئۆتیزم بکرێتەوە، هەروەها
داوامان کردووە لە فڕۆکەخانەکان و نەخۆشخانەکان هاوکاری نەخۆشانی ئۆتیزم بکرێت".