" ئه‌گه‌رحكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیاكان بیانه‌وێت کێشەکان له‌دوو كاتژمێردا چاره‌سه‌ر ده‌بێت"
10:01 - 21/07/2025
زەمەن
پرێس:
شارەزایەکی
بواری سیاسەتى نەوت و گاز دەڵێت: ئه‌م هێرشه درۆنیانه نابنه كێشه‌یه‌كى گه‌وره،
چونكه زیانێكى گه‌وره‌یان نه‌گه‌یاندووه، ئه‌گه‌رحكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیاكان
بیانه‌وێت ئه‌م كێشه‌یه له‌دوو كاتژمێردا چاره‌سه‌ر ده‌بێت
به‌هجه‌ت
ئه‌حمه‌د، كه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى گرێبه‌سته
نه‌وتیه‌كاندا رایگەیاند "به‌ڕاى من ئه‌م هێرشه درۆنیانه نابنه كێشه‌یه‌كى
گه‌وره، چونكه زیانێكى گه‌وره‌یان نه‌گه‌یاندووه، هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م
ته‌نیا هێرشه‌كان نین، به‌ڵكو ترسى كۆمپانیاكانه، كه به‌هۆى خراپى دۆخى
ئاسایشیان به‌رهه‌مهێنانیان كه‌مكردووه‌ته‌وه یانیش وه‌ستاندووه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى
هه‌رێم و كۆمپانیاكان بیانه‌وێت ئه‌م كێشه‌یه له‌دوو كاتژمێردا چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
به‌هجه‌ت
کە هاوكات شاره‌زاى سیاسه‌تى نه‌وت‌و غازه، پێشبینى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌یه‌كى نوێ
ده‌كات كه ئاڵنگارى بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ى هه‌ولێرو به‌غدا له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا
ده‌كات، به وته‌ى ئه‌و "به‌هۆى وه‌ستانى په‌ره‌پێدان له‌كێڵگه نه‌وتیه‌كانى
هه‌رێم، كۆنى ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ى كه له‌به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتیدا به‌كاردێت له‌ئێستادا
له‌زۆربه‌ى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم به‌رهه‌م به به‌راورد به‌ساڵانى پێشوو كه‌مبووه‌ته‌وه،
به‌شێكیان به‌ته‌واوه‌تى وشكیان كردووه".
به‌وته‌ى
ئه‌و شاره‌زایه، ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه ئاڵنگارى گه‌وره بۆ رێككه‌وتنى
نێوان هه‌ولێرو به‌غداو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان دروستده‌كات ئه‌گه‌ر به‌زووترین
كات چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
ئاوێنە