261 کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: مووچەخۆران لە دۆخێکی سەختدان

04:06 - 21/07/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 بافڵ تاڵەبانی و ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم، کۆبوونەوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکەشیان، ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق بوو.

 

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٥، بافل تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد و لێکتێگەیشتنی نوێی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بوو و بافڵ تاڵەبانی وتی، ئێمە بە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان چووینە بەغداد و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمانکرد بۆ گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک بۆ ناردنی مووچە، چونکە مووچەخۆران لە دۆخێکی سەختدان، ئێستاش کە کاتی جێبەجێکردنیەتی هیوادارم هیچ لەمپەرێک دروستنەکرێت، هەروەها لە زووترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن