46 کاندید لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دوورخرانەوە
07:41 - 19/07/2025
زەمەن
پرێس:
سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی عێراق
رایدەگەیەنێت، 46 كاندیدی لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی
كاندیدبوونیان وه‌ک پێویست تێدا نه‌بووه، دوورخراونەتەوە.
عیماد
جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق
رایگەیاند، پرۆسه‌ی وردبینی بۆ كاندیدی لیستەکان، تا كۆتایی مانگی ته‌مموز به‌رده‌وامه
و تاوەکو ئێستاش، 46 كاندید له رڕۆسه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه، بەهۆی ئەوەی مه‌رجه‌كانی
كاندیدبوونیان وه‌ک پێویست تێدا نه‌بووه.
وتیشی،
به‌پێی یاسا پێویسته كاندیدی لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كان کەمتر لە %20ـیان،
بڕوانامه‌ی دبلۆم و ئاماده‌یی، یان هاوتای ئه‌و بڕوانامانه‌یان هه‌بێت، بۆیه به‌پشتبه‌ستن
به‌م بابه‌ته، 11 كاندید دوورخراونه‌ته‌وه و له شوێنی ئه‌وان، كاندیدی خاوه‌ن
بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس دانراون.
عیماد
جەمیل ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت ر‌ێژەی کاندیدانی ژن له 25% كه‌متربێت له ژماره‌ی
كاندیده‌كان، هەر بۆیە سێ كاندیدی پیاو دوورخراونەتەوە و لە شوێنیان ژن دانراوە،
بەمەبەستی تەواوکردنی رێژەکە.