126 کوردستان

هەفتانە 300 تا 400 گەنج و مێرمناڵی قەڵادزێ كۆچ بۆ ئەوروپا دەكەن

01:08 - 06/07/2025

زەمەن – هەواڵەكان


سەرۆکی ڕێکخراوی گەنجانی راپەڕین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەفتانە 300 تا 400 گەنج و مێدرمنداڵی قەڵادزێ كۆچ بۆ ئەوروپا دەكەن

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تەموزی 2025، ئەحمەد حەسەن، ئاماژەی بەوەشکرد، "تەنها شەوی رابردوو لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 70 گەنج کۆچیان کردووە".
وتیشی : بەپێی ئاماری شەش مانگی رابردومان هەفتانە 300 تا 400 گەنجی قەڵادزێ كەمێردمنداڵ و گەنجن كۆچ بۆ ئەو ئەوروپا دەكەن"

ئەحمەد حەسەن وتی، "بە بەرچاوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەو هەموو گەنج و مێردمنداڵە لەرێگەی فڕۆکەخانەکانەوە دەڕۆن، بەبێ ئەوەی حکومەت بپرسن بۆکوێ دەچن؟"

ئاماژەیشی بۆ ئەوەكرد، "ناکرێت گەنجانی خۆمان بکەینە قوربانی وڵاتانی دیکە، خۆمان بەبێ تاقە و وزە بمێنینەوە، لەبەرئەوەی بڵێین ئەم دەڤەرە کاری تێدا نییە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن