شارەزایەکی کەشناسی: لە ناوەڕاستی ئەم مانگە پلەکانی گەرما دەگەنە ٥٠ پلە
02:57 - 05/07/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت: شەپۆلێكی گەرما لە ١٠ بۆ ١٥ی ئەم مانگە دەگاتە كوردستان، كە زۆر بەتینە و پلەی گەرما لە ناوچەكانی گەرمیان تا ٥٠ پلە تۆمار دەكرێت و رادەی شێ بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٥ی تەمووزی ٢٠٢٥، سالار عەلی، شارەزای کەشناسی ئاشکرایکرد، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا پلەکانی گەرما بەشیوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی و پێشنیاردەكەم لەو رۆژانەی شەپۆلە گەرماییەكە، چوونەدەرەوە لە کاتژمێر ١١ی بەیانی بۆ ٤ی دوای نیوەڕۆ کەمبکرێتەوە، هەروەها ئاو بە پلەی زۆر بخورێتەوە و جل و بەرگی لۆکە بەکاربهێنرێت.