بۆ ئەو هاوسەرانەی جیابوونەتەوە.. فریای بەشەخۆراكتان بكەون
12:31 - 05/07/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
پسوولەی خۆراکی
هەولێر داوا لەو ژن و مێردانە دەکات کە جیابوونەتەوە، بەزوویی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان
بکەن، تاوەکو فۆرمی تایبەت بە کێشەی خێزانیان بۆ پڕبکرێتەوە، بەپێچەوانەوە لە بەشەخۆراکی
مانگانە بێبەش دەبن.
لە ئاگادارییەكی بە پەلەدا بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی
هەولێر دەڵێ" ئەو خێزانانەی جیابوونەتەوە 'واتە تەڵاقنامەیان هەیە' ئاگادار دەكاتەوە،
لەوەی لەبەر هەر هۆکارێک بێت لە ئەپڵیکەیشنی ئەلیكترۆنی ناوی یەکێکیان بلۆک کراوە،
جا چ ئافرەتەکە بێت یاخود پیاوەکە، لەم حاڵەتەدا پێویستە ئەو کەسەی ناوی سڕاوەتەوە،
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراك بكات بۆ ئەوەی فۆڕمی تایبەت بە کێشەی
خێزانیان بۆ پڕبكرێتەوە و ڕەوانەی بەغدا بكرێت، لەپێناو ئەوەی بەشەخۆراکیان نەفەوتێت
و ناویان داخیلی سیستمی نوێکردنەوەی بەشە خۆراک بکرێت و كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكرێت.
پڕكردنەوەی فۆرمی
ئەلیكترۆنیی پسوولەی خۆراك ماوەی مانگێك بەردەست بوو، ئەمڕۆ شەممە 5ـی تەمموز دوا
وادەی پڕكردنەوەی فۆرمەكە بوو، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێمی
كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ڕێككەوتن لەسەر درێژكردنەوەی
ماوەكە تاوەكو 1-8-2025.
بەپێی ئاگاداریەكە ئەو پێداویستیانەش ( کۆپیکراو )لەگەڵ خۆی بێنێت :
١) کارتی
نیشتمانی
٢) کارتی
زانیاری یان پشتگیری مختاری گەڕەک
٣) تەڵاق
نامە، گەر منداڵی هەبوو بڕیاری لەباوەش گرتن یان پێسپێری ( قرار حضانة او قرار
وصاية )
٤) پسوولەی
خۆراک ( ئەگەر بەردەست نەبوو خۆمان بەدەلی بۆ چاپ دەکەین )
٥) ژمارەی مۆبایل.