" داهاتی دوو ساڵی نەوت نە بۆ بەغدا بووە نە بۆ هاوڵاتییانی هەرێم
08:49 - 05/07/2025
زەمەن
پرێس:
پەرلەمانتارێکی
پێشووی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت: دوو ساڵی ڕابردوو نەوتیان فرۆشتووە، داهاتەکەی بۆ
خەڵک نەبووە، نەشدراوەتە بەغدا، کەواتە یەک ملیار دۆلار قەرزی کۆمپانیاکان بۆ؟
عومەر
گوڵپی پەرلەمانتاری پیشووی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، ٧٢ سەعات تێپەڕی، وەزیری
سامانە سروشتییەکان وەڵامی خەڵکی کوردستانی نەدایەوە کە ئەو (یەک ملیار) دۆلارە
قەرزەی کۆمپانیاکان داوای دەکەن و یەکێک لە کێشەکانی هەرێم و بەغدایە بۆ فرۆشتنی
نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە هی چییە؟
ئاماژەى
بەوەشکردوە، یەک ملیار دۆلاری قەرزی کۆمپانیاکان یەکێک لە کێشەکانی هەولێرو
بەغدایە! کۆمپانیاکانیش دەڵێن: "کێ دەمانداتەوە؟"، دوو ساڵی ڕابردوو
نەوتیان فرۆشتووە، داهاتەکەی بۆ خەڵک نەبووە، نەشدراوەتە بەغدا، کەواتە یەک ملیار
دۆلار قەرزی کۆمپانیاکان بۆ؟
گوڵپی
باسی لەوەشکردوە، بێجگە لە (٩ ملیار) دۆلاری قەرزی پێشووتری کۆمپانیاکانی
بەرهەمهێنانی نەوت، لەکاتێکدا لە یەکەم ڕۆژی دەرهێنان و فۆشتنی نەوتەوە مووچەی
مووچەخۆران وەک یاساکان نەدراوەو سەرەنجام بڕی زیاتر لە (٢٥ ترلیۆن) دینار قەرزی
مووچەخۆران لای حکومەتە!
پەرلەمانتارەکەى
پێشووی کۆمەڵ جەختیکردوەتەوە، هەموو ئەم قەرزانەی کۆمپانیاکانی نەوت جێگەی گومانن
و پێویستیان بە ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکانە.