سبهی ئاسمان ساماڵ دهبێ خۆڵبارین كۆتایی دێت
11:33 - 04/07/2025
زهمهن – ههرێمی كوردستان
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، کەشی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێکی کەم لە هەندێک
ناوچەدا و سبەی شەممەش ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، هەروەها بەرزترین پلەی گەرما لە
گەرمیان دەبێت بە 41 پلەی سیلیزی و نزمترین
پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 27 پلە.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان
ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێکی کەم لە کەشی هەندێک ناوچەدا. هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تا 2 پلە
نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
ئاماژەی بەوەشكردوە،
سبەی شەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و خێراى با لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت لەنێوان
10– 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا. هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی
ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی
سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی
سیلیزی
کەرکوک : 40 پلەی
سیلیزی
زاخۆ : 39
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی
سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
27 پلەی سیلیزی
گەرمیان
:41 پلەی سیلیزی