272 کوردستان

دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد حاجی رەشید دەرکرد

08:17 - 03/07/2025

زەمەن پرێس:
دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ئەحمەد حاجی رەشید دەرکرد و ناوبراویش دەڵێت: کەناڵی عەهد لێدوانێکی منیان شێواندوە،
هەواڵەکەیان لابردووەو داوای لێبوردنیان کردووە.

بەپێی بەڵگەنامەیەک دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر لە یاداشتێکدا داوا لە هێزەکانی پۆلیس دەکات لە هەرشوێنێک ئەحمەد حاجی رەشید بگرن و بیدەن بە دادگا لەبەر ئەوەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.
رونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی ئەحمەد حاجی رەشید دەڵێت: کەناڵی عەهد لێدوانێکی منیان شێواندوە، هەواڵەکەیان لابردووەو داوای لێبوردنیان کردووە.
ئەحمەد حاجی رەشید ئاماژەى بەوەشکردوە، دوای قسەکردن لەگەڵ کەناڵی ناوبراو ئاگادارکردنەوەیان کەسکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەم، هەر بۆیە دوای لێبوردنیان کردوو دوو سەرنوسەری گروپەکەشیان لەکار دورخستەوە و سەرجەم هەواڵەکەشیان لە تەواوی گروپی تلەگرام وسۆشیال میدیا سڕیەوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن