ئاگادارن رۆژی هەینی و شەممە ئەم شەقامە سەرەکیە دەگیرێت؟
04:13 - 03/07/2025
زەمەن _ سلێمانی
رۆژانی هەینی و شەممە بەهۆی تەواوکردنی کاری قیرتاوکردنی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەشێكی شەقامەکە دادەخرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتیی شارەونیی سلێمانی رایگەیاند: ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی خۆشەویست دەکەین کە ڕۆژی هەینی و شەممە، ڕێکەوتی ٤ و ٥ـی تەمووزی ٢٠٢٥، تیمەکانمان هەڵدەستن بە تەواوکردنی کاری قیرتاوکردنی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک نەخۆشخانەی شار بەردەم بۆڵینگ کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ کارەکان دواخرا بۆ کاتێکی گونجاو تا نەبێتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد: کارکردن لە سەرلەبەیانییەوە دەستپێدەکات و بەردەوام دەبێت تا ئێوارە.