پەیامێكی بەپەلە لە پارێزگاری كەركوكەوە
06:53 - 03/07/2025
زەمەن پرێس:
پارێزگاری
كەركوك رایدەگەیەنێت، لیژنەیەك پێكهێندرا بۆ پێداچوونەوە بە هەموو پۆستەكان لەو
ناحیانەی پێكهاتەی جیاواز تێیدا دەژین.
رێبوار
تەها، پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەركردنی گرژییەكانی ئەم دواییەی
ناحیەی پردێ، لەگەڵ محەمەد حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و دكتۆر یاوز
حەمید جێگری پارێزگاری كەركوك و نەشئەت شاهوێز و ئەحمەد رەمزی ئەندامانی ئەنجومەنی
پارێزگا كۆبوومەوە.
ئاماژەى
بەوەشکرد، لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەیەك پێكهێندرا بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ئەنجومەنی
پارێزگاری كەركوك و ئەندامێتیی نوێنەری پێكهاتەكان لە ئەنجومەنەكە، بۆ پێداچوونەوە
بە هەموو پۆستەكان لەو ناحیانەی پێكهاتەی جیاواز تێیدا دەژین.