50 کوردستان

یەکەم پەرلەمانتاری کورد داوای مانگرتن لە بەغدا دەکات

08:47 - 03/07/2025

زەمەن پرێس:

پەرلەمانتارێکی یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق داوا لە پەرلەمانتارانى کورد دەکات، لە پەرلەمانى عێراق مانگرتن رابگەیەنن و بایکۆتى دانیشتنەکانى پەرلەمان بکەن.
کاروان یاروەیس ئەندامی فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: بانگەوازێک بۆ پەرلەمانتارانی کورد بۆ فشار دروستکردن بەمەبەستی چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی مووچەی خەڵکی کوردستان داوا دەکەم لەناو هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق مان بگرین.
داواش لە پەرلەمانتاران دەکات، با ئەندامێتی خۆیان هەڵپەسێرن و بایکۆتی دانیشتنەکانی وەرزی تازەی یاسادانان بکەن، تائەوکاتەی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدرێ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
کاروان یاروەیس دەشڵێت: هیوادارم پەرلەمانتارانی کوردستانیش هەمان هەنگاو بنێن و مان بگرن.
 ئەو پەرلەمانتارە وەک خۆی دەیڵێت: ئەم کارەمان بۆ موزایدەی پێش هەڵبژاردن و دەنگ کۆکردنەوە نیە چونکە من کاندید نیم. کاروان یاروەیس پەرلەمانتاری عێراق.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن