65 کوردستان

دۆخی ناوچه‌كه‌ ئارام بووه‌وه‌و گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران ڕۆژی شەممە دەستپێدەکاتەوە

11:27 - 04/07/2025

زه‌مه‌ن - هه‌واڵه‌كان

ئێران ڕایگەیاند، سەرجەم فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە جگە لە فڕۆکەخانەی ئیسفەهان و تەورێز، لە ڕۆژی شەممەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان بە ڕۆژ دەستپێدەکەنەوە.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی بەپێی بڕیاری کۆمیتەی هەماهەنگی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی ئێران، هەردو فڕۆکەخانەی "میهربائاد" و "ئیمام خومەینی"ی تاران و سەرجەم فڕۆکەخانەکانی سەرانسەری ئێران، جگە لە فڕۆکەخانەی ئیسفەهان و تەورێز لە ڕۆژی شەممەوە، گەشتەکانیان دەستپێدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، گەشتەكان تەنها بە ڕۆژ ئەنجامدەدرێن و فڕۆكەخانەكان لە کاتژمێر 5:00ی بەیانی تا 6:00ی ئێوارە كراوەدەبن بە ڕوی فڕۆكەدا. هەروەها فرۆکەخانەکانی ئیسفەهان و تەوریز، پاش ئامادەبونی ژێرخانەکانیان و لە ئەگەری نەمانی هەمو بەربەستەکان، تێکەڵ بە سیستەمی فڕۆکەوانیی ئیران دەکرێنەوە.

ڕۆژی 26ـی مانگی ڕابردو وەزارەتی گواستنەوەی ئێران بڵاویکردەوە، لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا گەشتە ئاسمانییەکان دەستیانپێکردوەتەوە و بڕیارەکە تەنها ئەو گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییانە دەگرێتەوە کە دەچن بەرەو فڕۆکەخانەکانی بەشی رۆژهەڵاتی ئێران یان لەو ناوچانەوە دەگەڕێنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن