جەنگیز چاندار لە سلێمانی گفتوگۆیەکی کراوەی ئەنجامدا
07:06 - 03/07/2025
زەمەن - هەواڵەکان
ئەمڕۆ
پێنجشەممە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی گفتوگۆیەکی کراوەی بۆ کەسایەتی
دیاری تورکیا جەنگیز چاندار رێکخست.
بەپێی هەواڵێک کە میدیای ڤیژن
بڵاویکردۆتەوە؛ چاندار پەرلەمانتاری پارتی دیموكراسی و یەكسانیی گەلان (دەم پارتی)
لە پەرلەمانی توركیا لەبارەی (داهاتوی گفتوگۆكانی نێوان كورد و توركیا) بە چری
تیشکیخستۆتە سەر باسەکەو دوا زانیاری و هەوڵەکانیشی لەو رووەوە خستۆتە ڕوو.
جەنگیز
چاندار، نووسەر و رۆژنامەوانى ناسراوى تورکیا، ساڵانێکى زۆر لە پرسى کورد کارى
کردووە و ئاگادارى وردەکاریى پرۆسەکانى پێشترە کە بە "چارەسەرى کێشەى کورد لە
تورکیا یاخود پرۆسەى چارەسەریى".ناوبراوە.
چاندار
بۆچوونى وایە کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵی گرنگترین وێستگەى ئەو پرۆسەیە
کە لە دواى تشرینى یەکەمى 2024 لە تورکیا هاتووەتەوە ئاراوە.
جەنگیز چاندار، وتى "ئەمەى
ئێستا هەیە پرۆسەی چارەسەر نییە. ئەگەر بە ئەنجام بگات ئینجا دەکرێت ناوی لێبنرێت
پرۆسەی چارەسەر". چاندار وتیشی "لە 10ـی نیسانی 2025ـەوە چووینەتە ناو
قۆناغێکی جیاوازترەوە".





