18 کوردستان

یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشینان و کەمدەرامەتاندا دابەش دەکرێت

01:43 - 03/07/2025

زەمەن – هەواڵەکان
 یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشینان و کەمدەرامەتاندا دابەش دەکرێت و وەزیری ئاوەدانکردنەوەش دەڵێت: دوا بەدوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی جیاکردنەوەی ناوەکان بەشێوەیەکی شەفاف و بە ئامادەبوونی نوێنەری کرێنشینان لەماوەیەکی نزیکدا ناوەکان ڕادەگەیەنرێت.
دانا عەبدولکریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن و سەرجەم جێگری بەرێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت بۆ نیشتەجێبوون.
 ھەروەھا بەئامادەبوونی نوێنەری کرێنشینان گفتوگۆکرا دەربارەی دوا ھەنگاوەکانی جیاکردنەوەی ناوی ئەو هاوڵاتیانەی کە فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان پرکردۆتەوە.
لەوبارەیەوە دانا عەبدولکریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن ئاماژەی بەوەکرد کە دوا بەدوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی جیاکردنەوەی ناوەکان بەشێوەیەکی شەفاف و بە ئامادەبوونی نوێنەری کرێنشینان لەماوەیەکی نزیکدا ناوەکان ڕادەگەیەنرێت.
لەبەرواری ٨/٨/٢٠٢٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن، لە رێورەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت راگەیاند ولەماوەی کارابونی فۆرمەکە زیاتر لە ٢٥هەزار خێزان فۆرمی یەکەکانی کرێنشینان وکەمدەرامەتانیان پرکردەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن