57 کوردستان

پەرلەمانتارێکی پارتی: دوای ڕێککەوتن مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش ڕەوانە دەکرێت

07:44 - 02/07/2025

زەمەن پرێس:
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: لێکتێگەیشتنەکانی نێوان شاندی حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتوونەتە دوایین هەنگاوەکان و دەشڵێت: دوای ڕێککەوتن چاوەڕوان دەکرێت مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش ڕەوانە بکرێت.
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بۆ میدیای حزبەکەی ڕایگەیاند: هیچ کێشەیەکی تەکنیکی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نییە، تەنیا ماوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێكکەوتنی کۆتایی لەسەر بکرێت و بڕیار لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت بدرێت.
ئاماژەی بەوەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوورە لە چارەکردنی کێشەی مووچە.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتى جەختی لەوە کردەوە، دوای ڕێککەوتن چاوەڕوان دەکرێت مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش ڕەوانە بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن