کەشناسیی هەرێم: بەفر و باران بەردەوام دەبێت
11:29 - 08/12/2025
زەمەن - هەواڵ
کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی
هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند،
پێشبینی دەکرێت بەفر و باران بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە،
8-12-2025، کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، کەشی پێشبینیکراوی ئاسمان هەور و باراناوییە
و لەناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەلات و سنووری باڵەکایەتی ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت،
هەروەها ئەگەری بارینی کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات
هەیە، کاریگەری دابارین بەردەوام دەبێت لە گشت ناوچەکاندا.
ئاماژەی بەوەش
کرد، خێراىی با لە نێوان 10 – 20 کیلۆمەترە
لە کاتژمێرێکدا، هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25 کم لە کاتژمێرێکدا، هەروەها
پلەکانی گەرما 4 تا 6 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی
دوێنێ نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم،
پێشبینی کەشی سبەی سێشەممە، 9-12-2025 ڕاگەیاند و ئاماژەی دا، ئاسمان هەور و
باراناوی دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی زوو لەناوچەکانی سنووری ڕۆژهەڵات کاریگەریی زیاتر
دەبێت بەشێوەی تاوە باران، پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە
بۆ سنووری ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و دەڤەری باڵەکایەتی و پارێزگای هەولێر،
هەروەها ئەگەری بروسکە لەناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک هەیە، ئەگەری بەفربارانیش
لەناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکان هەیە. پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەریی
دابارین لاواز دەبێت بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە، تەنیا لەناوچەکانی
سنووری پارێزگای هەڵەبجە نەبێ بۆ رۆژ چوارشەممە بەردەوام دەبێت. هەروەها پلەکانی گەرما
1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ، بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی
سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی
سیلیزی
دهۆک : 13 پلەی
سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی
سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی
سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی
سیلیزی
ئامێدی: 8 پلەی
سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی
سیلیزی
بڕی بارانی 24
کاتژمێری ڕابردوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان